لەڕێی شەبەکەی چاوەوە دەنگدەر دەناسنەوە

“جیهازەکان نەگۆڕاون و تەنیا کامێرایان بۆ زیادکراوە”

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

هەرچەندە بەشێک لە هاوڵاتیان پێیانوابوو بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق جیهازێکی نوێ بۆ ناسینەوەی روخساری دەنگدەر دانراوە، بەڵام هەر جیهازە کۆنەکەیە و کامێرای بۆ دانراوە.

عەلی عەباس بەرپرسی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە کەرکوک بە 964ـی وت، “جیهازە کۆنەکانی پێشوو دەستکاری کراون و کامێرایان بۆ دانراوە، بۆ ئەوەی ئەگەر پەنجەمۆرەکە نەیخوێندەوە، ئەوا بەو کامێرایە و لەڕێی شەبەکەی چاوییەوە، کەسەکە بناسرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، جیهازەکان دروستکراوی کۆریان و پێشتریش چوار جار تێست کراون، بۆیە هیچ هەڵەیەک ناکەن و بێ کەموکوڕی ئیشی خۆیان دەکەن.

لە کاتژمێر 7ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممەوە 9.11.2025 دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکردووە و تا کاتژمێر 6ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

رێژەى بەشدارى دەنگدانى تایبەت لە هەولێر گەیشتووتە نزی...

رێژەى بەشدارى دەنگدانى تایبەت لە هەولێر گەیشتووتە نزیکەى 75%

پێشمەرگەیە و بە دەستێک قاتی کوردی جوانەوە دەنگیدا

پێشمەرگەیە و بە دەستێک قاتی کوردی جوانەوە دەنگیدا