هەولێر
ژنە ئەفسەرێکى پێشمەرگە: لە پێناو بەهێزى پێگەى کورد لە بەغدا دەنگمدا
964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر
ژنە ئەفسەرێکى وەزارەتى پێشمەرگە بە جلى کوردییەوە بەشدارى هەڵبژاردنى کرد و دەنگى دا، دەشڵێ: لەپێناو بەهێزى کورد لە بەغدا بەشدارییم کردووە.
گەرمیان خالید گراوى، ئەفسەرى یاسایى لە وەزارەتى پێشمەرگە بە 964ـى وت،”دڵخۆشم کە دەنگى خۆمم داوە، پڕۆسەیەکى دیموکراسییە و پێگە و سەنگى کورد لە بەغدا بەهێز دەکات”.
داواش دەکات، هەموو کەس بەشدار بێت لە دەنگدان، چونکە بەهێزى دەنگى کورد واتاى بەهێزى بریارەکانە لە بەرژەوەندى کورد.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح