"بەدەست کەمی ئاوەوە دەناڵێنین"
هاوڵاتیانى ناحیه‌ى پردێ نوێژه‌بارانه‌یان ئه‌نجامدا و لە خودا پاڕانەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ناحیه‌ى پردێی سه‌ر به كه‌ركوك، هاوڵاتیان نوێژه‌بارانه‌یان ئه‌نجامدا و ده‌ڵێن، باران دواكه‌وتووه و ئه‌وانیش به‌هۆى كه‌می ئاوه‌وه ده‌ناڵێنن.
مه‌راسمى نوێژكردنه‌كه، لە نزیک مزگەوتی سوڵتان ئۆزبەک ئه‌نجامدرا كه لەلایەن شێخ سوڵتان عەبدوڵڵا بەرپرسی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی لەو ناحیه‌یه به‌ڕێوه‌چوو.
ئەحمەد محەمەد، دانیشتووی پردێ بە 964ـی وت، باران بارین لەم وەرزەدا دواکەوتووە، ئه‌وانیش بەدەست کەمی ئاوەوە دەناڵێنین، دواى له خوداى گه‌وره كرد به ناردنی باران رەحمیان پێ‌بکات.
سەلمان عەلی، به‌شداربووێكی دیكه‌ى مه‌راسیمه‌كه به 964ـی وت، باران نیعمەتێکە بۆ هەموو دروستکراوەکانی خودا، نەبوونی کاریگەری لەسەر بەخێوکردنی ئاژەڵیش دەبێت چونكه چیمەن و گەشەکردنی رووەکەکان نابیندرێن.
وتیشی “ئێمە بەدەست قەیرانی ئاو دەناڵێنین و دەستمان بۆ ئاسمان بەرزکردۆتەوە و بە ناردنی باران و رەحمکردن بە وڵاتەکەمان بۆئه‌وه‌ى له‌باران بێبه‌ش نه‌بین”.