بچووکترین سوپەرکۆمپیوتەر
نرخەکەی چەندە؟
ئینڤیدیا بچووکترین سوپەر کۆمپیوتەری جیهانی خستە بازاڕەوە
964+
مستەفا نەهرۆ
کۆمپانیای بواری تەکنەلۆژیای ناسراوی جیهان، ئینڤیدیا، بە فەرمی نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی “DGX Spark” نمایش کرد.
ئەم ئامێرە نوێیە، کە بە بچووکترین سوپەر کۆمپیوتەری جیهان دادەنرێت، قەبارەکەی لە کتێبێک بچووکترە و هێزێکی بێهاوتای هەیە.
بۆ تێگەیشتن لە گرنگیی ئەم داهێنانە، دەبێت بزانین کە پێشتر سوپەر کۆمپیوتەرەکان قەبارەیان هێندەی ژوورێکی گەورە بوو و کێشیان بە چەندین تەن دەپێورا، بەڵام “DGX Spark” بە کێشێکی تەنیا یەک کیلۆگرامەوە، هەمان کار و بگرە زیاتریش ئەنجام دەدات.
ئەم ئامێرە بچووکە توانای ئەنجامدانی هەزاران کرداری ژمێریاریی هەیە لە یەک چرکەدا، “DGX Spark” بۆ کاری رۆژانە و یاریی ڤیدیۆیی دروست نەکراوە، بەڵکو ئامانجی سەرەکیی یارمەتیدانی زانایان، توێژەران و کۆمپانیا گەورەکانە لە بوارەکانی وەک ژیریی دەستکرد، پزیشکی و داهێنانی پیشەسازی.
ئینڤیدیا بەم بەرهەمە، کە نرخەکەی نزیکەی چوار هەزار دۆلارە، جارێکی دیکە پێشکەوتنی خێرای تەکنەلۆژیای سەلماند.