بۆ ته‌مه‌نى خوار 15 ساڵان
دانیمارك بەکارهێنانی ژمارەیەك تۆڕی کۆمەڵایەتی له وڵاته‌كه‌ى قه‌ده‌غه ده‌كات
964+
فەرهاد حەسەن
حکومەتی دانیمارک به رێککەوتنێکی سیاسی لە نێوان پارتەكانى ئه‌و وڵاته ده‌یه‌وێت بەکارهێنانی ژمارەیەك تۆڕی کۆمەڵایەتی بۆ منداڵانی خوار 15 ساڵ قه‌ده‌غه بكات، سه‌رپه‌رشتیكردنى ئه‌م قه‌ده‌غه‌كردنه‌ش له‌لایه‌ن وەزارەتی گۆڕانکاری دیجیتاڵیەوە به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی حكومه‌ت، دانیمارک رێگری لە بەکارهێنانی ژمارەیەك لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ژێر 15 ساڵان دەکات و ئەم جۆرە رێکارەش، یەکێک دەبێت لە فراوانترین هەنگاوەکان کە لەلایەن حکومەتێکی ئەوروپییەوە نراوە بۆ چارەسەرکردنی نیگەرانییەکان سەبارەت بە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەنێوان هەرزەکاران و منداڵانی بچوکتردا.
له‌لایه‌ن وەزارەتی گۆڕانکاری دیجیتاڵی، تەمەنی دیاریکراو بۆ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دیاری دەکرێت، بەڵام هەندێک باوک و دایک، دوای هەڵسەنگاندنێکی تایبەت، مافی رەزامەندییان پێدەدرێت بۆ ئەوەی رێگە بە منداڵەکانیان بدەن کە لە تەمەنی 13 ساڵییەوە دەست بە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەن.
ئەم هەنگاوەى دانیمارك دوای هەنگاوێكی هاوشێوە دێت کە لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردودا لە ئوسترالیا نرا، کاتێک پەرلەمان یەکەمین قەدەغەکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ منداڵان لە جیهاندا دەرکرد و تەمەنی کەمترین بەکارهێنان بە 16 ساڵیدا دیاری کرد.