دەرمانرێژ کرا

زانکۆی گەرمیان: مێشوولە زیانبەخشەکان قەڵاچۆ دەکەین

964+

ئەحمەد مستەفا

هەڵمەتی رشاندنی دەرمانی مێروو لە زانکۆی گەرمیان ئەنجامدرا، زانکۆکە دەڵێ، ئەوە بۆ قەڵاچۆکردنی مێشولەی گوێزەرەوەی نەخۆشی مەلاریا و لیشمانیا و مێشی ناوماڵ بووە.

کاتژمێر 6:30ـی بەیانی ئەمڕۆ هەینی، هەڵمەتی رشاندنی دەرمانی “دژەمێروو” بۆ قەڵاچۆکردنی مێرووە زیانبەخشەکان لە کەمپی زانکۆی گەرمیان ئەمنامدرا.

هەڵمەتەکە، بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر ئەرکان محەمەد حەسەن، بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی زانکۆ، بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان بەڕێوەچووە، و سەرجەم بینا و باڵەخانەکانی کۆلێج و بەشە ناوخۆییەکان دەرمان ڕێژ کراون.

زانکۆی گەرمیان لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، ساڵانە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆی گەرمیان، بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان ئەم هەڵمەتە لە کەمپی زانکۆ ئەنجامدەدەن.

ئەوەش، بە مەبەستی دابینکردنی ژینگەیەکی لەبار و گونجاو بۆ خوێندن و کارکردن و پاراستنی سەلامەتی سەرجەم خوێندکاران و فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆ.

هەڵمەتی رشاندنی دەرمانی مێرووی زیانبەخش دەستیپێکرد

هەڵمەتی رشاندنی دەرمانی مێرووی زیانبەخش دەستیپێکرد