هەردووکیان زەوییەکە بەهی خۆیان دەزانن
دوو جوتیارەکەی دەربەندیخان کێشەکەیان گەیاندە دادگا
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
کێشەی خاوەندارێتی نێوان دوو جوتیار هەریەکە لە دادگا و بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی دەربەندیخان دەباتە گوندی فەقێ جنەی سەر بە قەزاکە.
لەو گوندە پارچەیەک زەوی هەیە و دوو جوتیار خۆیان بە خاوەنی دەزانن.
بۆ یەکلاییکردنەوەی خاوەندارێتی زەوییەکە، پەنایان بردۆتەبەر دادگا و ئەوانیش لەڕێگای بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵەوە لیژنەیان بۆ رووپێویی زەوییەکە پێکهێناوە.
گوندی فەقێ جنە دە ماڵی تێدایە و دەکەوێتە بەشی باکووری رۆژئاوای دەربەندیخانەوە.
ئەمجەد ئەسعەد، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دەربەندیخان، بە 964ـی راگەیاند: ئێمە لەسەر داواکاریی دادگای دەربەندیخان لیژنەمان بردە ئەو گوندە و رووپێویمان بۆ زەوییەکە کرد.
دەشڵێت: هەموو پەڕاو و رووپێوییەکە خراوەتە دەستی دادوەر و ئەو خاوەندارێتیی زەوییەکە بۆ یەکێک لە جوتیارەکان یەکلایی دەکاتەوە.