قەرزیان پێدەدات

سودانى دەستپێشخەرییەک بۆ ژنان رادەگەیەنێت

964+

وریا فەتاح

محەمەد شیاع سودانی، دەستپێشخەریی “بصمة”ی بۆ پێدانی قەرزی ئاسانکاری بە ژنان راگەیاند بە مەبەستی دامەزراندنی پڕۆژەی بچووک و مامناوەند.

بەپێى راگەیەندراوى نوسینگەى محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق،دەستپێشخەریی “بصمة” بە هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵێک بانکی نیشتمانی ئەنجام دەدرێت و ئامانج لێی پتەوکردنی بەشداریی ژنانە لە ژیانی ئابووریدا و کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری.

حکومەت جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەشداریکردن لەم دەستپێشخەرییەدا لە چوارچێوەی مەرجی ئاسانکاردا دەبێت کە رەچاوی تایبەتمەندی پڕۆژە بچووک و مامناوەندەکانی ژنان دەکات.

دەستپێشخەرییەکە پاڵپشتیی دارایی بۆ چەندین پڕۆژەی جۆراوجۆری ژنان دابین دەکات، لەوانە:

پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی خۆراکی ماڵەوە
پڕۆژەکانی دوورمان
بازرگانیی ئەلیکترۆنیی بچووک
کشتوکاڵ
ناوەندەکانی خزمەتگوزاریی ژنان
باخچەی ساوایان
بوارە جیاوازەکانی دیزاین
سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە حکومەت، شانبەشانی پێدانی قەرزەکان، سەکۆی مەشق و راهێنان و پاڵپشتی و راوێژکاری بۆ پڕۆژە جیاوازەکان دابین دەکات.

سودانی دووپاتیکردەوە کە حکومەت بایەخێکی لەپێشینە بە کەرتی ژنان دەدات و پێکهێنانی “ئەنجومەنی باڵای ژنان” یەکێکە لە گرنگترین بڕیارەکان لەم بوارەدا.

ئەو کەسانەى قەرزى بچوکیان لاماوە دەتوانن لە شەش مانگدا...

ئەو کەسانەى قەرزى بچوکیان لاماوە دەتوانن لە شەش مانگدا بیگەڕێننەوە