سلێمانی

ژنێک لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونەوە کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا

964+

دیلان مەحەمەد جەزا – سڵێمانی

بەیانی ئەمڕۆ لە یەکێک لە باڵەخانەکانی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە سلێمانی، ژنێک کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا.

سامان نادر بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە 964ـی وت، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 5.11.2025 ژنێکی تەمەن 55 ساڵ لە شوقەکانی  پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لە دەستداوە.

وتیشی، ئەو ژنە لە قاتی 25 کەوتووەتە خوارەوە و تا ئێستا هۆکارەکەی نازاندرێت و تیمەکانیان تەرمەکەیان رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کردووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ژنێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانی سپارد

ژنێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانی سپارد