دوای زیاتر لە 70 رۆژ تەرمەکەی ناسرایەوە

گۆڕستانی بەرگوان بووە دوایین مەنزڵگای گەنجە سووتاوەکەی لالەزار

964+

ئاکام غەفوور – سۆران

دوای زیاتر لە 70 رۆژ، تەرمی ئەو گەنجەی کە لە رووداوەکانی لالەزار کوژرا و هەموو جەستەی سووتابوو، لە گۆڕستانی بەرگوان لە سەنتەری قەزای سۆران بەخاکسپێردرا.

رێکار عەبدولڕەزاق ئەو گەنجە بوو کە له‌ بەرەبەیانی رۆژى  22.8.2025 و لە جەنگەی شەڕ و پێکدادانەکانی لالەزار کوژرا و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی شارەکە کرا، لەبەر ئەوەی هەموو جەستەی سووتابوو، نەدەناسرایەوە، بۆیە پشکنینی “دی ئێن ئەی” بۆ کرا و دوای زیاتر لە 70 رۆژ، دوێنێ دووشەممە، کەسوکاری ئاشکرا کرا.

ئەمڕۆ سێشەممە 4.11.2025 تەرمی رێکار عەبدولڕەزاق رادەستی کەسوکاری کرایەوە و لە گۆڕستانی بەرگوان بەخاکسپێردرا.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

تەرمە نەناسراوەکەى پزیشکى دادى سلێمانى ناسراوەتەوە

تەرمە نەناسراوەکەى پزیشکى دادى سلێمانى ناسراوەتەوە