نەوتی گەرمیان: خواست کەمە

لە گەرمیان سۆپا دانەگیرساوە، بۆیە نەوت کەم وەرگیراوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

شەش رۆژە دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنوری ئیدارەی گەرمیان دەستیپێکردووە، بەڵام بەشێکی کەم لە ھاوڵاتییان نەوتەکەیان وەرگرتووە، نەوت و کانزاکانی گەرمیانیش دەڵێت، جارێ کەس زۆپای دانەگیرساندووە.

بۆ ھەر 200 لیتر نەوت، بڕی 104 ھەزار دینار لە ھاوڵاتیان وەردەگیرێت.

یادگار فەتاح، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان بە 964ى وت، لە سنوری ئیدارەی گەرمیان 40 ھەزار خێزان مافی وەرگرتنی نەوتی سپیان ھەیە، بەڵام تا ئێستا پێنج ھەزار و 500 خێزان نەوتەکەیان وەرگرتووە.

لە گەرمیان کەس زۆپای دانەگیرساندووە، بۆیە ھاوڵاتیان زۆر خواستیان لەسەر نەوتەکە نیە جارێ، بەڵام لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما ھاوڵاتیان زیاتر دێن بۆ وەرگرتنی نەوت، یادگار فەتاح وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، شەش رۆژە دابەشکردنی نەوت لەھەموو بەنزینخانەکان بەردەوامی ھەیە و ناشزانین کەی دابەشکردنی نەوت کۆتایی دێت، بەڵام نەوتی پێویست ھەیە بەشی ھەموو خێزانەکان دەکات.

بۆ هەر خێزانێک بڕی 200 لیتر، بە نرخی 104 هەزار دینار دابەشکردنی نەوتەکە بەردەوامە، رەنگە دابارین ئەو خواستە بە ئاڕاستەی گەرم بوونی دۆخەکە بشکێنێ.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

18 خوێندکار خەمی سەوزکردنی گوندەکانی گەرمیانیانە

18 خوێندکار خەمی سەوزکردنی گوندەکانی گەرمیانیانە

دوای دوو ساڵ هێشتا چاکسازيی گەورانی گەرمیان چارەنوسی د...

دوای دوو ساڵ هێشتا چاکسازيی گەورانی گەرمیان چارەنوسی دیار نیيە