توانای گەیشتنی بە بەرزی 100 مەتر هەیە

ئۆتۆمبێلێکی پێشکەوتووی ئاگرکوژێنەوە درایە بەرگری شارستانی سلێمانی

شۆڕش قادری

ئۆتۆمبێلێکی پێشکەوتووی ئاگرکوژێنەوە درایە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی کە ئیتاڵییە و توانای گەیشتنی بە بەرزی 100 مەتر هەیە.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 4.11.2025 ئۆتۆمبێلێکی پێشکەوتووی ئاگرکوژێنەوە و رزگارکردن کە توانای گەیشتنی بە بەرزی 100 مەتر هەیە، لە هەولێرەوە رەوانەی سلێمانی کراوە و دەدرێتە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی شارەکە.

ئەو ئۆتۆمبێلە لە جۆری سۆکەیگ  (Socage)ـی ئیتاڵییە، بە یەکێک لە پێشکەوتووترین ئۆتۆمبێلەکانی ئاگرکوژێنەوە دادەنرێت لەسەر ئاستی جیهان، بەتایبەت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانە بەرزەکان و ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارکردنی هاوڵاتیان.

هەر بەپێی راگەیەنراوەکە، ئۆتۆمبێلەکە لەسەر داهاتی ناوخۆی پارێزگای هەولێر کڕدراوە.