"لەگەڵ گەنجەکان لە ژێرەوە خەریکم"

شوان عەتوف بەنیازە فیلمێکی تازە لە کەرکوک بەرهەم بهێنێت

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

شوان عەتوف بەنیازە فیلمێکی تازە لە کەرکوک بەرهەم بهێنێت و دەڵێت، ژێربەژێر لەگەڵ گەنجان خەریکی دروستکردنی ئەو فیلمەیە.

لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی نۆیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەر شەقام لە کەرکوک، شوان عەتوف ئەکتەر و دەرهێنەری بواری سینەما بە 964ـی وت، “بەڕێوەچوونی ئەم جۆرە چالاکیانە لە کەرکوک گرنگییەکی تایبەتی بۆ کورد هەیە و دەبێ بە پەیامە هونەر و رۆشنبیرییەکان کاریگەری لەسەر دۆخی سیاسی شارەکە دروست بکات”.

لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی ئەوەی ئاخۆ بەنیازە فیلمێکی تازە لە کەرکوک بەرهەم بهێنێت، شوان عەتوف وتی، “بەڵێ راستە، بەڵام کەی و چۆن، نازانم، تەنیا سەبارەت بە بیرۆکەکە قسەمان کردووە و لەگەڵ گەنجەکان لە ژێرەوە خەریکم”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

"فیلمی 09 دەستی بە خێربوو"

کەرکوک لە فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام هەمووانی کۆکردەوە

کەرکوک لە فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام هەمووانی کۆکردەوە