"نه‌مانهێشتووه تینوویان بێت"
بێ بارانییە و ئاژه‌ڵدۆستانى قه‌ره‌داغى ئاو بۆ ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كان دابین دەكەن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وشكه‌ساڵى و ده‌ره‌نگ بارینى ئه‌مساڵ وای له ئاژه‌ڵدۆست و ژینگه‌دۆستانى سنوورى قه‌ره‌داغ كردووه، به‌رده‌وامى بده‌ن به دابینكردنى ئاو بۆ ئه‌و باڵنده و ئاژه‌ڵه كێویانه‌ى له‌ناو سروشتى سنووره‌كه‌دا هه‌ن، چونكه ده‌ڵێن، مه‌ترسی هه‌بوو ئاه‌ژه‌ڵ و باڵنده‌كان له تینوێتى له‌ناو بچن.
جه‌لال شێخ كه‌ریم یه‌كێك له ژینگه‌دۆست و ئاژه‌ڵدۆستانى سنووره‌كه‌یه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه به‌پێی به‌رنامه و پلانێكی تۆكمه خزمه‌ت به ژینگه‌ى ناوشه‌كه‌ى ده‌كات، دوایین گرته ڤیدیۆى ئه‌و ئاژه‌ڵ و باڵندانه‌ى بڵاوكردووه‌ه‌ته‌وه كه له‌و كۆله‌ئاوانه ئاو ده‌خۆنه‌وه ، كه ئه‌م به ده‌یانى له چیاى سه‌گرمه دروست كردووه.
ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، لەوڵاتی ئێمەدا کشتوکاڵ پشت بە باران دەبەستێت تاپەڵە نەدات زەوی ناکێڵن و تۆ‌و ناوەشێنن، چونکە دانەوێلە خەسار دەبێت، گەر باران وەک ئەمسال دواکەوێت جوتیاریش بەرچاوی روونە کێڵان دوا دەخات.
ده‌شڵێت ” من نزیکەی 7 مانگە کارێکم کردووە باڵندە و ئاژەڵە کێویەکانی ئەو دەڤەرە لە دەوری کۆلاوەکانی ئێمە کۆبونەتەوە، مانگێک درێژەمان بەکارەکەمان دا،چاوەرێی باران بووین، به‌ڵام هه‌تاوه‌كو ئێستا نه‌باریوه، بۆیه به‌رده‌وامیان به‌و كارانه‌ى خۆمان داوه”.
باس له‌وەش ده‌كات، چەم و کانیاوەکانی بناری چیای سەگرمە لە هەردوو دیوی قەرەداخ و سەنگاو وشک بوونه، بۆیە بەناچاری بەردەوام دەبین نەوەک ئاژەڵ و باڵندە کێویەکانیش مردار ببنەوە، چونكه ده‌ڵێت “سروشت ئەوکاتە جوانییەکانی لەدەست دەدات”.
وشکەساڵییه‌كی سه‌خت رووى له سه‌رچاوه ئاوییه‌كانى چیاى سه‌گرمه و قۆپییەکانی قەرەداغ كردووه
جۆرێكی دیكه‌ى پڵنگ له قۆپی قه‌ره‌داغ ده‌ركه‌وتووه