پشكنینى DNA دڵنیایی كردنه‌وه‌ كه‌ هی ئه‌وانه‌

ته‌رمه‌كه‌ى لاله‌زار راده‌ستى كه‌سوكارى كرایه‌وه‌ و ره‌وانه‌ى سۆران كرا

964+

دیلان محه‌مه‌د – سلێمانى

دواى دڵنیابوونه‌وه‌ى كه‌سوكاره‌كه‌ كه‌ ئه‌و ته‌رمه‌ى رووداوه‌كه‌ى لاله‌زار له‌ پزیشكى دادى سلێمانى هی ئه‌وانه‌، ئه‌مڕۆ به‌فه‌رمى ته‌رمه‌كه‌یان راده‌ستكرایه‌وه‌ و به‌ره‌و زێدى خۆى بۆ ئیداره‌ى سۆران به‌ڕێخرا.

رووداوه‌كه‌ى لاله‌زار له‌ بەرەبەیانی رۆژى  22.8.2025 روویدا، پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەکان لە سلێمانی و پاسەوانانی لالەزاربوو، لەو رووداوە کوژرا و برینداری لێ کەوتەوە و ژمارەیەک زۆریش ئەندامی هێزی لالەزار دەستگیرکران.

په‌یامنێری 964 له‌به‌رده‌ىم پزیشكى دادى سلێمانى زانیاری ته‌واوى له‌سه‌ر ئه‌م ته‌رمه‌ى سۆران ده‌ستكه‌وت كه‌ به‌پێی بڕیاری دادوه‌ر نماوه‌كه‌ى رێكار عه‌بدولڕه‌زاق پشتڕاستكراوه‌ته‌وه‌ و به‌پێی نموونه‌ى ئه‌و خوێنه‌ى له‌براكه‌ى رێكاریش وه‌رگیرابوو بۆ پشكنینه‌كه‌ ئه‌وان دڵنیا بوونه‌وه‌ كه‌ ته‌رمه‌كه‌ى هی ئه‌وانه‌.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ لاهور و پۆڵاد شێخ جه‌نگیان بینیوه...

ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ لاهور و پۆڵاد شێخ جه‌نگیان بینیوه‌ و ده‌ڵێت ته‌ندروستى و شوێنى مانه‌وه‌یان باشه‌