نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردەوە
64 دۆلارە
نرخی نەوت دابەزی
964+
توانا نەقی
سەرەڕاى ئەوەى هەفتەیەکى نوێى بازاڕى نەوتە، بەڵام نرخەکەى هاوشێوەى کۆتا رۆژى هەفتەى رابردووە و گۆڕانکارییەکى زۆرى بەخۆیەوە نەبینیوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 4.11.2025 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 64 دۆلار و 70 سەنت دیاری کراوە و لەچاو دوێنێ نرخەکەی 0.19% دابەزیوە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 60 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەرێژەی 0.17% دابەزیوە.
بەرزبوونەوەى نرخى نەوت لە قازانجى عێراقە، چونکە 95%ـى داهاتى نەختینەی عێراق پشت بە نەوت دەبەستێت، لە دواى رادەستکردنى نەوتى هەرێمیش بە سۆمۆ، پشکى عێراق هەرێم لە بازاڕى نەوتدا زیاترە و ئەگەر نرخى نەوت بەرز بێت، کێشە بۆ موچەى فەرمانبەران لە عێراق دروست نابێت.