سلێمانی

دوو كەس بە تۆمەتی هێنانی کۆچبەری نایاسایی بۆ كوردستان دەستگیر کران

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، توانیویانە باندێکی کۆچبەری نایاسایی دەستگیربکەن لەگەڵ 23 کەسی بیانی.

ئاسایشی سلێمانی ئەمشەو دووشەممە 3.11.2025 هەواڵەكەی ئاشكرا كردووە، بەڵام رووداوەكە لە رۆژی 27.10.2025 بووە،  كە ئاماژە بەوە دەكەن دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان دوو قاچاخچی هێنانی کۆچبەری نایاسایی دەستگیر بکەن و 23 کەسی بیانییش دەستگیر بكەن، کە بە شێوەی قاچاخ هێندرابوونە هەرێمی کوردستان و بە نیازبوون بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ببرێن.

ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، ئێستا تۆمەتباران بە ماددەی 38 لە یاسای مانەوە راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە، سەرجەم کۆچبەرە نایاساییەکان سنوورداش کرانەوە.

دەست بەسەر 167 پارچە جگەری قاچاخ و 30 سەتڵ ماستی ساختەدا ...

دەست بەسەر 167 پارچە جگەری قاچاخ و 30 سەتڵ ماستی ساختەدا گیرا