زانكۆیه‌كى پورتوگالى شوێنەواره‌كه‌ى "كانى شایه" شەن و کەو ده‌كات
خه‌ریكه گوندێكی بازیان مێژووى شوێنى نوسینه‌وه‌ى داستانی گەلگامش ده‌گۆڕێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماڵپه‌رى زانكۆیه‌كى پورتوگالى بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه شوێنەوارێكیان له سنوورى قه‌زاى بازیانى سه‌ر به سلیسَمانى دۆزیوه‌ته‌وه كه مێژووى پاشماوەكانی بۆ پێنج هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، وه‌كو ده‌رده‌كه‌وێت تیمێكی ئه‌م زانكۆیه كار له شوێنه‌اوره ده‌كه، 964یش بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه په‌یوه‌ندی به شوێنه‌وارى هه‌رێم كرد و دووپاتكرایه‌وه كه ئه‌وان ئاگادارى ئه‌م بابه‌ته‌ن و له‌رێگه‌ى ئه‌وانه‌وه گرێبه‌ستیان بۆ كراوه و كارى تێدا ده‌كه‌ن.
شوێنه‌واره‌كه، لە گوندی کانی شایەی بازیانه و پاشماوه‌كانى ده‌رده‌خه‌ن كه شوێنه‌كه بۆ پەرستش بەکار‌هێنراوە و ده‌ڵێن مێژووه‌كه‌ی بۆ سەردەمی ئوروک دەگەڕێتەوە.
ئۆرۆک، به یه‌كه‌م شارى سۆمەرییه‌كان دادەنرێت لەسەر رووی زەوی، کە شێوەی لە شارەکانی ئێستا بچێت و دانیشتوانی تێدابن، ته‌مه‌نى بۆ نزیكه‌ى چوار تاوه‌كو شه‌ش هه‌زاره‌ى پێش زایین، ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئەم شارە خاوەنی یەکەم پیتی نوسینە و هەر لەم شارەشدا یەکەمین داستان نوسراوەتەوە بە ناوی داستانی گەلگامش، ناوی عێراقیش لە داتاشراوەکانی ناوی ئەم شارەن، یەکەم تۆمارکردنی بەخێوکردنی مریشک و یەکەمین سیستەمی دابەشکردنی ئاو و کشتوکاڵ و هونەر و بیناسازی سۆمەریەکان لەم شارەوە سەریان هەڵداوە، ئێستا ناوەکەی شاری ناسریەیە کەوتووەتە باشووری عێراق.
كه‌یفی مسته‌فا عه‌لى، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شوێنه‌وارى هه‌رێم بۆ 964 پشتڕاستیكرده‌وه كه زانکۆی کۆیمبرای پرتوگالی، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه له‌رێگه‌ى گرێبه‌ستێكه‌وه كار له‌م شوێنه‌اوره ده‌كه‌ن و دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش گرێبه‌سته‌كه‌یان بۆ تازه كراوه‌ته‌وه و به‌رده‌وام كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
وتیشی “به‌پێی گرێبه‌سته‌كه‌یان جگه له‌م شوێنه‌واره، زانكۆكه كار له شوێنه‌اوره‌كانى ده‌ربه‌ندی بازیانیش ده‌كه‌ن”.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ى ماڵپه‌رى زانكۆ پورتوگالییه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، پرۆژەی هەڵدانەوەی شوێنەوارەکە لەلایەن سەنتەری توێژینەوە لە شوێنەوار و هونەر و زانستە کەلەپوورییەکان لە زانکۆكه‌یان سەرپەرشتی دەکرێت، زانکۆی کامبریجی بەریتانی و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانیش هاوبه‌شیان ده‌كه‌ن.
شوێنەوارەکە تیشک دەخاتە سەر مێژووی سەرەتای میزۆپۆتامیا و زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، هەروەها یارمەتیدەر دەبێ لە تێگەیشتن لە مرۆڤ لە ماوەی هەزارەی چوارەم و سێیەمی پێش زایین.
بەپێی وتەی توێژەران، ئەگەر سروشتی مۆنۆمێنتێك له‌ناو شوێنه‌واره‌كه پشتڕاست بکرێتەوە، کە ئێستا لێکۆڵێنەوەکان لەسەری بەردەوامە، دەکرێت تێگەیشتنیان لەسەر شاری ئورۆک بگۆڕێت، هەروەها ده‌ڵێن، کانی شایە رۆلێكی سەرەکی هەبووە لە کەلتوور و پەیوەندییە سیاسییەکان لەگەڵ ناوچەکانی دەوروبەردا.
بەپێی وتەی شوێنەوارناسانیش، کانی شایە گرنگترین شوێنەوارە لە رۆژهەڵاتی رووباری دیجلە بۆ تێگەیشتن لە داگیرکارییەکانی مرۆڤ لە سەرەتای چاخی برۆنزیدا.