له‌لایه‌ن په‌یمانگایه‌كى ئه‌ڵمانییه‌وه
شوێنەوارناسانى هه‌ولێر و به‌غدا به‌یه‌كه‌وه خرانه ناو خولێكی مه‌یدانى بۆ راهێنان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ژماره‌یه‌ك شوێنه‌وارناسی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، به‌یه‌كه‌وه به‌شدارییان له خوڵێكى راهێنانى مه‌یدانى تایبه‌ت به شوێنه‌ار كرد، كه له‌رێگه‌ى بەرنامەى فێرکاریی تایبه‌ته‌وه زانیاری‌یان له‌باره‌ى شوێنه‌واره‌كان پێدرا.
خوله‌كه ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى خایاند، له‌لایه‌ن پەیمانگای ئەڵمانی بۆ شوێنەوار بە هاوبەشی و پاڵپشتی رێکخراوی (تحالف تعزیز) به رەزامەندی دەزگای گشتی شوێنەوار و کەلەپووری عێراقی SBAH و بەرێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپووری کوردستان و بەرێوەبەرێتی شوێنەوار و کەلەپوورى سلێمانی، به‌ڕێوه‌چوو.
كه‌یفی مسته‌فا عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شوێنه‌اورى هه‌رێم به 964ـى وت بودجە و تێچووى دارایی خوله‌كه لەلایەن پەیمانگای ئەڵمانى بۆ شوێنەوار دابینکرابوو و بەشداربووان بە هەردوو شێوازی تیۆری و پراکتیکی، کۆمەڵێک زانیارى و وانەی نوێ فێربوون لەلایەن پسپۆرانی ئەڵمانییه‌وه.
وتیشی “لە ماوەی دوو هەفتەدا، بەشداربووان سەردانی دوو گردی شوێنەواریان کرد، گردی بەگم لە دەشتى شارەزوور و گردی کونارە لەنزیک بەکرەجۆ و سەرای سلێمانی، بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان لەسەر ئەو بەرنامە فێرکارییە کە لە خولەکە وەریانگرتبوو”.
به‌رنامه‌كانى خوله‌كه بریتی بوون له Qgis – Q field و Landscape .
به‌شداربوناى خوله‌كه سەردانی مۆزەخانەی سلێمانیان کرد بۆ ئاشنابوون بە نمایش‌کردنی پاشماوە شوێنەوارییەکان و ناساندنیان لەگەڵ ئەو پێشکەوتنەی مۆزەخانەی سلێمانی لە رووی بە داتابەیس و نمایشکردن و ئەو شێوازە نوێیەی کە نۆژەنکراوەتەوە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بڕیاره ئه‌م جۆره خوله هاوبه‌شه ساڵی داهاتووش بەردەوامی هه‌بێت.