لە کفری
بە رووداوی هاتوچۆ منداڵێک گیانی لەدەستدا
964+
توانا نەقی
لەگەڕەکی هەواری نوێ لە ەزای کفری ئۆتۆمبێلێک منداڵێکی شێلا و گیانی لەدەستدا.
هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گەڕەکی هەواری نوێی قەزای کفری ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا پیکاب منداڵێکی تەمەن یەک ساڵانی شێلا و گیانی لەدەستدا.
ئاماژە بەوەشکراوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەپێی مادەی 24ـی هاتوچۆ بەندکراوە، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردوە.