"بەشێک لە هاوڵاتیان لە شەوەوە دەستیان بە خاوێنکردنەوە کردووە"

هەڵمەتێک بۆ پاککردنەوەی شوێنی فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە راگەیەنرا

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

پارێزگارە شۆخ و شەنگەکەی هەڵەبجە لە بەرگی ژینگەپارێزدا دەرکەوت و لەگەڵ تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان، بە هاوبەشی قوتابیانی چەند خوێندنگایەک، قۆڵیان لێ هەڵماڵی و دەستیان کرد بە خاوێنکردنەوەی  پارکی شاری یاری کە لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا، شوێنی فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە بوو.

نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە بە 964ـی وت، “بەیانی کە هاتم بۆ دەوام، پێیان وتم کە بێمە خوارەوە و سەر پاس کەوم، وتم مەسەلە چییە؟ وتیان پاسمان هێناوە و بڕۆین پارکەکە پاکبکەینەوە لەو پاشماوانەی کە لە فێستیڤاڵەکە بەجێماوە، ئەمەش بەشێکە لە ئەرکی خوێندنگاکان کە خوێندکار رابهێنن لە پاکڕاگرتنی ژینگە”.

“کە هاتینە ئێرە، لە هەمووی جوانتر چەند کەسێکمان بینی، وتیان لە شەوەوە کۆمەڵێک هاونیشتمانی هەڵەبجە پارکەکە پاک دەکەنەوە”، نوخشە ناسیح وای وت.

یانزەیەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە رۆژی پێنجشەممە 30.10.2025 دەستیپێکرد و دوێنێ شەممە 1.11.2025 کۆتایی هات، 419 هەزار گەشتیار و سەردانیکەر سەردانی فێستیڤاڵەکەیان کرد و بایی ملیارێک و 700 ملیۆن دیناریش کەلوپەل و خواردن فرۆشرا.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

419 هەزار کەس چوونەتە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە

419 هەزار کەس چوونەتە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە

بایی 20 ملیۆن دینار کەلوپەلی دۆستی ژینگە درایە فێستیڤاڵ...

بایی 20 ملیۆن دینار کەلوپەلی دۆستی ژینگە درایە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە