لە سلێمانی

بزمارێک لە گەروی هاوڵاتییەک دەرهێنرا

شۆڕش قادری

لە سلێمانی بزمارێک لە گەڕوی هاوڵاتییەکی تەمەن 36 ساڵدا دەرهێنرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردووە، لەلایەن تیمی ئێشکگری نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێرکاری، بزمارێک لە گەروی چارەخوازێکی تەمەن 36 ساڵدا دەرهێنراوە.

تەندروستی سلێمانی هیچ ئاماژەیەکی بە چۆنیەتی و هۆکاری قوتدانی ئەو بزمارە لەلایەن ئەو هاوڵاتییەوە نەکردووە.