هۆنگ شی 2025
هۆنگ شی 2025
چین ئۆتۆمبێلێكی هاوشێوەی “مایباخ”ی ئەڵمانی خستە بازاڕی كوردستانەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كۆمپانیای هۆنگ شی لە عێراق و كوردستان، ئۆتۆمبێلێكی نوێی 2025ی خستە بازاڕی كوردستانەوە، كە شێوە و دیزاینی لە ئۆتۆمبێلی مایباخی ئەڵمانی دەچێت.
ئۆتۆمبێلەكە لەلایەن کۆمپانیای مهسار تهوكیلی جیهانی، دابەشکەری فەرمی کۆمپانیای هۆنگ شیی چینی لە عێراق، لە ئاهەنگێكدا لە هەولێر نمایش كرا، كە شێوە و دیزاینێكی سەرنجڕاكێشی هەیە و شێوەی زۆرتر لە شێوەی مارسیدیس مایباخی ئەڵمانی دەچێت.
ئهحمهد موشیر بهڕێوهبهری جێبهجێكاری كۆمپانیاكه لە راگەیاندراوێكی رۆژنامەوانیدا دەڵێت: ئۆتۆمبێلی هۆنگ شی لە دیارترین و بەناوبانگترین براندە چینییەکانە لە پیشەسازی ئۆتۆمبێلدا، لە ساڵی 1958ەوە دامەزراوە، کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی چین، نوێنەرایەتی فهخامهتی فەرمی لە چین دەکات.
وتیشی، ناوی “هۆنگ شی” بە زمانی چینی بە واتای “ئاڵای سوور” دێت، کە ئاماژەیەکی هێمادارە کە رەنگدانەوەی پەیوەندیی ئەو براندەیە بە مێژووی چینییەوە، هۆنگ شی هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە پەیوەندییەکی نزیکی بە سەرکردایەتی وڵاتەوە هەبوو، ئۆتۆمبێلەکان بە تایبەتی بۆ سەرۆک و بەرپرسە باڵاکان دروست دەکران، بەم شێوەیەش شکۆیەکی فەرمی و نیشتمانیی بێهاوتای بەدەست هێنا.
لە بارەی نرخی ئۆتۆمبێلەكانەوە، ئهحمهد موشیر ئاماژەی بەوە كرد، پیشانگهی تایبەت بە ئۆتۆمبێلەكان له ناوچهی پێشانگهكانی ئۆتۆمبیل له ههولێر كراوەتەوە و هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی بكەن و ئۆتۆمبێلەكان ببینن و نرخەكانیان بزانن.
بە قسەی ئەحمەد موشیر، چۆن رۆڵز رۆیس نوێنەرایەتی فهخامهتی بەریتانییەکان دەکات یان کادیلاک فهخامهتی ئەمریکییەکان، هۆنگ شی دیزاینەکانی بە تێکەڵەیەک لە رەنگینیی کلاسیک و رۆحی چینی رەسەن جیا دەکرێنەوە، هێڵی هونەری لە خۆدەگرێت کە لە تەلارسازی و هونەری نەریتی چینییەوە ئیلهامیان وەرگرتووە، ئەمەش وایکردووە ببێتە ئۆتۆمبێلی هەڵبژاردە بۆ نوخبە و بۆ بۆنە نیشتمانییە گەورەکان.