"دیزاینی جلەکانم خۆم دەیکەم"
گەنجێکی شیکپۆشە و رەنگی جلەکانی لەگەڵ هەنار و فێستیڤاڵەکە رێکخستووە
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
یەکەم رۆژی فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە قەرەباڵغە و هاوڵاتیان بە جلوبەرگی رەنگاوڕەنگ و رەسەنی کوردییەوە چوونەتە فێستیڤاڵەکە.
رێنوار جەعفەر گەنجێکی شیکپۆشە، رەنگی جلەکانی لەگەڵ هەنار و فێستیڤاڵەکە رێکخستووە و دەستێک قاتی کوردی هەناری لەبەر کردووە، رێنوار قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “دیزاینی جلەکانم خۆی دەیکەم و قۆپچەی تایبەتیشی بۆ پەیدا دەکەم”.
رێنوار هەنارەکانی ناو فێستیڤاڵەکەی بەدڵە و دەڵێت، زۆر بەتامن.
تارا حەسیبیش هاوڵاتییەکی دیکەیە و هێشتا فریا نەکەوتووە هەموو بەشەکانی فێستیڤاڵەکە بەسەر بکاتەوە، ئەو مامۆستای هونەرە و دەڵێت، حەزی لە ئیشی دەستییە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30.11.2025 یانزەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە دەستیپێکرد و بۆ سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری