له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان

زیاتر لە یه‌ك ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س له‌ 5000 ناوەند و وێستگە له‌ دەنگدانی تایبەت به‌شدار ده‌بن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئاشكراى كرد زیاتر له‌ پێنج هه‌زار ناوه‌ند و وێستگه‌ بۆ به‌ڕێوه‌چوونى ده‌نگدانى تایبه‌ت له‌سه‌رتاسه‌رى عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ ئاماده‌كراون و ئه‌و لیسته‌شی یه‌كلاكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌توانن به‌شێوه‌ى تایبه‌ت ده‌نگبده‌ن.

نیبراس ئەبو سۆدە، جێگری وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وت، ئەوانەی ده‌نگدانى تایبه‌ت ده‌یانگرێته‌وه‌ بریتین لە كارمەندانی وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگری، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، هەواڵگری، دەزگای دژە تیرۆر، دەستەی حەشدی شەعبی، وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، و دەستەی دەروازە سنوورییەكان.

وتیشی “ئەو لایەنانەی كە زانیاری كارمەندەكانیان بە فەرمی بۆ كۆمسیۆن ناردووە، ناویان لە تۆماری تایبەتی دەنگدەران تۆماركراوە، لەكاتێكدا مافی ئەو لایەنانەی كە زانیارییەكانیان بۆ كۆمسیۆن نەناردووە، لە تۆماری گشتی دەنگداندا پارێزراو دەبێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەی ئەوانەی كە دەنگدانی تایبەت به‌شدار ده‌بن یه‌ك ملیۆن و 313 هه‌زار و 980 كه‌سە، كە دابەشبوونه‌ بەسەر 809 ناوەندی دەنگدان وچوار هه‌زار و 501 وێستگە لە سەرجەم پارێزگاكان.

ئەم ناوەندانە بەپێی پلانێكی مەیدانی دابەشكراون كە دڵنیایی دەدات لە ئاسانی گەیشتن بەوان و بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن بە شێوەیەكی ڕێكوپێك.

كۆمسیۆنی لقی هەولێر بۆ 964: تا مانگی داهاتوو دەتوانن فۆڕ...

كۆمسیۆنی لقی هەولێر بۆ 964: تا مانگی داهاتوو دەتوانن فۆڕمەكانتان پێشكەش بكەن

بنکەکانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن لە هەرێم پاسەوانیان پێویس...

بنکەکانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن لە هەرێم پاسەوانیان پێویستە

كۆمسیۆنی هەڵبژاردن لە رێگەی 964وە داوایەک ئاراستەی دەنگ...

كۆمسیۆنی هەڵبژاردن لە رێگەی 964وە داوایەک ئاراستەی دەنگدەران دەكات