ئێوارەى دوێنێ روویدا

لە رووداوەکەى رێگاى (کەرکوک- بەغدا) ژمارەى گیانلەدەستدان بۆ شەش کەس بەرز بووەوە

964+

سیروان خورشید- خورماتوو

ژمارەى گیانلەدەستدان لە رووداوى هاتوچۆکەى ئێوارەى دوێنێى سەر رێگاى کەرکوک – بەغدا، بۆ شەش کەس بەرز بووەوە.

رووداوەکە لە نێوان سۆناتایەک و دۆجێک، لە دەورووبەرى کاتژمێر 5:30 خولەکى ئێوارەى دوێنێ لە بەرامبەر ناحیەى سلێمان بەگ لە قەزاى خورماتوو، روویدا، سەرەتا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەس بریندار بوون.

ئیبراهیم خالید، ئێشکگر لە نەخۆشخانەى دوز خورماتوو بە 964ـى وت،”ژمارەى گیانلەدەستدان لە رووداوەکەدا بۆ شەش کەس بەرز بووەتەوە و درەنگانێکى شەوى رابردوو و ئەم بەرەبەیانییە، سێ لە بریندارانى رووداوەکە، گیانیان لەدەستداوە و ژمارەى گیانلەدەستدان بۆ شەش کەس بەرز بووەتەوە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە رووداوێکى هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

لە رووداوێکى هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا