"چاوێك به بڕیاره‌كه‌تان بخشێننه‌وه"
ئه‌و ئێزدیانەی له ئه‌وروپا دیپۆرت ده‌كرێنه‌وه له هه‌رێمی كوردستان له ژێر خێوه‌تدا ده‌ژین
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاندێکی وەزارەتی ناوخۆ لە “کۆنفراسی کۆچ”ه لە ڤیەننا، به به‌شداربووانیان وتووه، ناكرێت ئێزدییه‌كان به‌پێى بڕیارێكى یه‌كێتى ئه‌وروپا دیپۆرت بكرێنه‌وه و لێره‌ش له هه‌رێمى كوردستان له ژێر خێوه‌ته‌كاندا بژین، داوایان كردووه چاوێك به بڕیاره‌كه‌یاندا بخشێننه‌وه و دۆخى هه‌رێم له‌به‌رچاو بگرن.
کۆنفراسەکە لەلایەن سەنتەری داڕشتنی سیاساتی کۆچ لە ڤیەننا بە بەشداری چەندین وڵات لە جیهاندا ماوەی دوو رۆژى بەردەوام بوو، یەکەمجاریشە هەرێمی کوردستان له رێگه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆوه به‌شدارى ئه‌م كۆنفڕاسه ده‌كات.
سروە رەسول، بەڕێوبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان، كه سه‌رۆكایه‌تى شانده‌كه‌ى هه‌رێمی كردبوو، له وته‌یه‌كدا جەختی لەسه‌ر بابەتی گەڕاوەکان کردەوە بەتایبەت بابەتی دیپۆرتکردنەوە، داوای‌کرد پێویستە بارودۆخی هەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگیرێت، کە تاوەکو ئێستا قەیرانی دارایی بەردەوامە، 33 کەمپى په‌نابه‌رانیش لە هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە.
سەبارەت بە بارودۆخی شنگالیش باسی لەوە کردەوە، کە لە کاتێکدا ئێزیدییەکان بەبڕیاری یەکێتی ئەوروپا دیپۆرت دەکرێنەوە، بەڵام بەداخەوە دەگەڕێنەوە ژێر خیوەتەکان و تاوەکو ئێستا ناوچەکانیان ئارام نییە بۆ گەڕانەوە، بۆیە پێویستە ئەم خاڵە بەهەند وەربگیرێت و پێویستە هاونیشتیمانیان هەرێمی کوردستان لە بڕیارەکانیان مامەڵەی جیاوازیان لەگەڵ بکرێت.
ئه‌و پێشنیاره‌شی به گرنگ زانی، كه یەکێتی ئەوروپا سندوقێکی تایبەت بۆ گەڕاوەکان دابین بکات، تاوەکو بتوانن بەئاسانی تێکەڵ ببنەوە لەگەڵ کۆمەڵگە و پشتیوانی ئەم وڵاتانە بن کە رێگرن لە کۆچ، نمونه‌ى هەرێمی کوردستانیشی باسكرد كه تاوەکو ئەمڕۆ ملیۆنێك ئاوارە و پەنابەری تێدایە و پەناگەیەکی ئارام بووە بۆیان.