64 یشیان رزگارکران
18 کۆچبەر لە کەناراوەکانی لیبیا خنکان تا ئێستا ناسنامه‌یان ئاشكرا نه‌بووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ده‌ڵێت، لە کەناراوەکانی لیبیا له ئه‌نجامى ژێرئاوكه‌وتنى بەلەمێکی دارین 18 کۆچبەر خنکاون و 64 کۆچبەریش رزگار کران، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ناسنامه‌ى كۆچبه‌ره خنكاوه‌كان نه‌زاندراوه.
بەپێی راگەیاندراوێکی ئه‌م رێکخراوە، رووداوه‌كه دوێنێ بوه، كۆچبه‌ره‌كان ده‌یانویست له كاناراویانه‌ى وڵاتى لیبیاوه لە رێگەی دەریای ناوەڕاستەوە بگەنە وڵاتانی ئەورووپا، ئه‌م شوێنه‌ش بە یەکێک لە مەترسیدارترین رێگا کۆچ لە جیهاندا دادەندرێت، بەلەمەکەش بەهۆی قورسی و کەمی رێوشوێنی سەلامەتییەوە، ژێرئاو کەوتووە.
تیمەکانی رزگارکردن توانیویانە له‌و 82 كۆچبه‌ره 64 یان لە خنکان رزگار بکەن و ئەو کەسانەی رزگار کراون بریتین لە 29 پیاو، یەک ژن و یەک منداڵی سوودانی، 18 بەنگلادیشی و 12 پاکستانی و سێ سۆماڵی.
رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ئاماژەی بەوە کردووە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ناسنامەی ئەو 18 کەسەی خنکاون لەبەردەستدا نییە و نازاندرێت خه‌ڵكى كام وڵاتن.
زانیاری ئه‌وه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه زۆربەی ئەو کۆچبەرانە لەلایەن قاچاخچییەکانەوە لە کەشتی و بەلەمە خراپەکاندا دەدرێن بە دەریادا، کە بەردەوام تووشی رووداوی خنکان و گیانلەدەستدان دەبن و ساڵانە بە هەزاران کەس لە دەریای ناوەڕاستدا دەخنکێن.