"ئەم لباسە، لباسی باوەگەورەکانی ئێمەس؛ ئەشێ بیپارێزین"
لە جوانڕۆ قوتابخانەیەک جلی کوردی کردە جلی فەرمی
964+
شۆڕش قادری
لە شاری جوانڕۆی سەربە پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، قوتابخانەیەک جلوبەرگی کوردی کردە جلی فەرمی قوتابخانەکە.
هەستی رەسەنایەتی و نیشتمانپەروەری بە تانک و تۆپیش لەناوناچێت و ئەگەر لە شوێنێکەوە سەرکوت بکرێت، لە شوێنێکی دیکە و بە جۆرێکی تر سەرهەڵدەداتەوە.
ئەوەتا لە شاری جوانڕۆی رۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ یەکەمجار قوتابخانەیەکی سەرەتایی، جلی کوردی کردووتەوە جلی فەرمی و هەموو منداڵەکان دەستێک قاتی کوردی شیکیان لەبەرکردووە، منداڵەکان بە زاراوەی شیرینی هەورامی و رۆژهەڵاتی رای خۆیان دەردەبڕن و یەکێکیان دەڵێت، “ئەم لباسە، لباسی باوەگەورەکانی ئێمەس، ئەشێ هەمیشە لەبەرمانا بێ و بیپارێزین”.
ڤیدیۆکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە و 964ـیش بڵاویکردووەتەوە، یەکێک لە کۆمێنت نووسیویەتی، “جوانترین کارە بژین، بەهیوایم هەموو قوتابی قوتابخانەکانی کوردستان جلی کوردی بپۆشن، بۆ لەبیرنەکردنی کەلتووری کوردی”.