فێستیڤاڵى هەنارى هەڵەبجە - وێنە؛ ئەرشیفی 964
"دەبێت کارتی تەندروستیتان هەبێ"
قایمقامیەتی هەڵەبجە رێنمایی دەدات بەو کەسانەی بە خۆراک بەشداری فێستیڤاڵی هەنار دەکەن
شۆڕش قادری
ئەو کەسانەی بە خۆراک بەشداری فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە دەکەن دەبێت، کارتی تەندروستییان هەبێت.
لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە لە ئاگادارییەکدا بۆ ئەو خاوەن کەپرانەی کە بە خۆراک و دروستکردنی خۆراک بەشداریان لە فیستیڤاڵی هەناردا کردووە، دەڵێت، پێویستە رەچاوی ئەم خاڵانە بکەن؛
1- دەرهێنانی کارتی تەندروستی بۆ ئەو خاوەنکارانەی کەوا بەرکەوتەیان لەگەڵ خۆراکدا هەیە.
2- ئەوخاوەن کەپرانەی کە بەروبوومی گۆشت و مریشک بە هەموبەشەکانیەوە بەکاردەهێنن با وەسڵی گۆشت و مریشکی ئەو ڕوژەیان لابێت، بۆئەوەی توشی لێپێچینەوەی یاسایی نەبن.
قائیمقایەتی هەڵەبجە داوایش لە بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە دەکات، هاوکاری تەواوەتی لیژنەکانیان بکەن بۆئەوەی بتوانن بە باشترین شێوە خزمەتی هاوڵاتیان و میوانانی فێستیڤاڵەکە بکەن.
بڕیارە رۆژی هەینی 30ـی ئەم مانگە یازدەیەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە دەست پێبکات و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.