یه‌كێك له تۆمه‌ته‌كان سوكایه‌تیكردنى به رێبه‌ر
گه‌نجێكی كورد به سێ تۆمه‌تى جیاواز به 12 ساڵ زیندانیكردن سزادرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گه‌نجێكی كوردى رۆژهه‌ڵات به هۆكارى سێ تۆمه‌تى جیاواز بۆ ماوه‌ى 2 ساڵ له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌كى دادوه‌رى ئێران سزاى زیندانیكردنى درا، یه‌كێك له‌و تۆمه‌تانه‌ش سوكایه‌تیكردنه به رێبه‌ری باڵاى ئه‌م وڵاته.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو له‌راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، قودره‌توڵا جۆیار ته‌مه‌ن 33 ساڵ و خه‌ڵكی ئیلامه به‌ڵام دانیشتوی تارانه له لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه سزای 12 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، كه پێشتریش له ڕه‌وتی شه‌ڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.
ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى دراونه‌ته پاڵ ئه‌و گه‌نجه بریتین له سوكایه‌تیكردن به رێبه‌ر باڵاى ئێران، ده‌ستپێكردنی سیخوڕی” سزای حه‌وت ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، هه‌روه‌ها به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به “مادده هۆشبه‌ره‌كان و خواردنه‌وه كحولییه‌كان” سزای پێنج ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، گه‌نجه‌كه ئێستا له ناوه‌ندێكی سه‌ربازی له ناوچه‌ی حیشمه‌تییه‌ی تاران راگیراوه.
قودره‌توڵا جۆیار رۆژی 20.6.2025 له ماڵه‌كه‌ی خۆی له تاران، له لایه‌ن هێزه په‌یوه‌ندیداره‌كان به پاراستنی ئیتلاعاتی ناوچه‌ی سه‌ربازیی پارچین ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌یه‌كی ئه‌منی گواسترایه‌وه.