سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار. وێنە: 964
گەرمیان
سبەی ژینگەپارێزانیش پشوو وەردەگرن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان بڵاویكردەوە، سبەی بەبۆنەی سەری ساڵەوە ژینگەپارێزان پشوو وەردەگرن.
لە بڕیارەكەدا كە ئەمڕۆ 31.12.2025 بڵاوكراوەتەوە، هاتووە، لەسەر بڕیاری لیژنەی باڵای خۆڵ وخاشاک لە بەڕێوەبەڕایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان، سبەی رۆژی پێنجشەممە 1.1.2026 بەهۆی هاتنی سەری ساڵەوە پشووی فەرمی دەبێت بۆ ژینگەپارێزانی هەردوو کۆمپانیای ئانزو کونسترەکشن و خاکی عەفرین لە زۆنی یەکی ئیدارەی گەرمیان.