بۆ رۆژئاوا
“هەینیی کوردان و بەرخودان”؛ سبەینێ هەولێر، سلێمانى و کەرکوک دەڕژێنە سەر شەقام
964+
وریا فەتاح
سبەینێ هەینی (30ـی کانوونی دووەمی 2026)، لە هەر سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و کەرکوک، لەژێر ناوی “هەینیی کوردان و بەرخودان” خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ پشتیوانی لە رۆژئاوای کوردستان ئەنجام دەدرێت.
ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی فراوان لە ناوەندی شارەکان تەواو بووە و کات و شوێنی گردبوونەوەکان بەم شێوەیەیە:
هەولێر: کاتژمێر 3:00ـی پاشنیوەڕۆ، لەبەردەم باخی شار.
سلێمانی: کاتژمێر 2:00ـی پاشنیوەڕۆ، لەبەردەم باخی گشتی.
کەرکوک: کاتژمێر 3:00ـی پاشنیوەڕۆ، لەسەر پردی شەهید عەلی عەسکەرییەوە بەرەو بازاڕی باروتخانە.
خۆپیشاندانەکان وەک پەیامێکی ناڕەزایەتی دژی ئەو هێرشانە ئەنجام دەدرێن کە دەکرێنە سەر رۆژئاوای کوردستان، هەروەها بۆ نیشاندانی هاوسۆزی و پشتیوانییە بۆ شەڕڤانان و مەدەنییەکانی ئەو پارچەیەی کوردستان کە ئێستا لەبەردەم هێرشی گروپە چەکدارەکاندان.