كشانه‌وه‌ى نیەتپاکی
توركیا هه‌نگاوه نوێیه‌كه‌ى په‌كه‌كه‌ى به‌دڵه و به ئه‌رێنی باسی ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تورکیا هەڵوێستى خۆى لەباره‌ى هه‌نگاوه نوێیه‌كه‌ى په‌كه‌كه ئاشكراكرد و ئه‌م كاره‌ى ئه‌وانى له‌باره‌ى کشانەوەى هێزه‌كانى به‌دڵه و به ئه‌رێنیش باسی كردووه.
پارتى داد و گەشەپێدانى دەسەڵاتدار لە تورکیا هەنگاوەکەى پەکەکە بۆ کشانەوەى هێزەکانى لە سنورى ئەو وڵاتە بە ئەرێنى ناودەبات و دەڵێت هاوتەریبە لەگەڵ ئامانجى سەرەکى پڕۆسەى ئاشتى.
عومەر چەلیک وتەبێژی ئاک‌پارتی ئه‌مڕۆ 26.10.2025، هەنگاوە نوێیەکەى پەکەکەى بۆ کشانەوەى هێزەکانى لە سنورى تورکیا بە دەرئەنجامی کۆنکرێتی بەرەوپێشچوونى نەخشەڕێگای ‘تورکیای بێ تیرۆر’ وەسفکرد و دەڵێت “پێویستە ئەوپەڕی ئاگاداری بکرێت بۆ پاراستنی پرۆسەکە لە هەر جۆرە ئیستفزازێک”.
ئه‌وه‌ى چه‌لیك باسیده‌كات له ئاژانسى ئەنادۆڵى فەرمى تورکیا بڵاوكراوه‌ته‌وه و ده‌شڵێت “گرتنەبەری هەنگاوەکان بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی بێ پچڕانی پڕۆسەی چەکداماڵین و داماڵینی چەک دەبێتە هۆی مسۆگەرکردنی گەیشتن بەو ئامانجانە”.
لایخۆشییەوە، ئەفکان کالا، جێگری سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاستەنگێکی گرنگی دیکەیان لە پرۆسەی ‘تورکیا ئازاد لە تیرۆر’ تێپەڕاند، دەرگاکانی سەردەمێکی نوێ بە نەهێشتنی یەکجارەکی تیرۆر دەکرێتەوە، کە ساڵانێکە کۆت و بەندێکە بەسەر وڵاتەکەیاندا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، پەکەکە کشانەوەى هێزەکانى لە تورکیا راگەیاند، لە قۆناغێکى نوێی پڕۆسەى ئاشتیدا لە چوارچێوەی بانگەوازی 27ـی شوباتی ئۆجەلان و بڕیارەکانی کۆنگرەی 12ـی پەکەکە.
به‌ڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی لە بەیاننامەیەکدا کە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسییدا لە قەندیل خوێندیەوە رایگەیاند، كشانه‌وه‌یان له ناوچه سنوورییه‌كانی توركیاوه به‌ره‌و هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مەدیا ده‌كرێت و به‌شێك له‌و گروپانه‌ی گه‌یشتوون به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مەدیا ئێستاكه لێره ئاماده‌ن و به‌شدارن له‌م کۆنگرە رۆژنامەنووسییەدا. هاوكات له‌و سه‌نگه‌رانه‌ی ناوچه سنوورییه‌كانیشدا كه ئه‌گه‌ری پێكدانان و هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراویان له‌سه‌ره، رێوشوێنی هاوشێوه و پێویست گیراونه‌ته‌به‌ر”.
رۆژی 27.2.2025 عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە زیندانی ئیمرالییەوە، بانگەوازێکی بە ناونیشانی “بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک” لە رێگەی شاندی دەمپارتی ئیمراڵییەوە بڵاوکرەوە، دواتر لە چوارچێوەی ئەو بانگەوازەدا، پەکەکە لە رۆژانى 5 بۆ 7ـی ئایار، کۆنگرەی 12ـەی خۆی خۆی ئەنجامدا و چەندین بڕیاری بۆ رەخساندنی زەمینەی پرۆسەی ئاشتی پراکتیزە کرد.
هه‌ر لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی، رۆژی 11.6.2025، گروپێکی 30 کەسی گەریلاکانی پەکەکە بە سەرۆکایەتی بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) وەک نیشاندانی نیازپاکییەک بۆ پرۆسەی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە مەراسیمێکدا لە ئەشکەوتی جاسەنەی سنووری پارێزگای سلێمانی، چەکەکانیان سوتاند.