لە سنوورى کەرکوک
کەوتنەوەى ئاگر لە کارگەیەک پێنج کرێکارى سووتاند
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
بەهۆى کەوتنەوەى ئاگرێک لە کارگەیەکى غازى بنتان لە گوندى دارەمانى سنوورى کەرکوک، پێنج کرێکار سووتان و برینى دوان لە کرێکارەکان سەختە و لەژێر چاودێرى چڕدان.
ئیبراهیم عەبدوڵا لە بەڕێوەبەرایەتى ئاگرکوژێنەوەى کەرکوک بە 964ـى وت،”کارگەکە غازى بنتان بەرهەمدەهێنێت کە لە دروستکردنى سەندویچ پەنەڵدا بەکاردێت، بەڵام بەهۆى ئەوەى ئاگر لە یەکێک لە عەمبارەکانى کەوتووەتەوە پێنج کرێکار سووتاون”.
روونیشى کردەوە کە ئەو کەسانەى سووتاون کرێکار بوون و برینى دوانیان ناجێگیرە و لەژێر چاودێرى چڕدان.
وەک باسى دەکات، ئاگرەکە لە دەورووبەرى کاتژمێر 6ـى ئەم ئێوارەیە دروستبووە و هەر لەلایەن کرێکارانى کارگەکەوە کۆنتڕۆڵکراوە و دواتر لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکان و زەرەر و زیانەکانى دەکەن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح