بۆچی وازى له خوێندن هێنابوو؟
له سلێمانى قوتابییه‌كى ده‌ستكورت ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه به‌ر خوێندن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سلێمانى قوتابییه‌ك مێردمنداڵ كه له خێزانێكى نه‌دار و ده‌ستكورتن، به‌هۆى دابینكردنى بژێوی ژیانى ماڵه‌وه‌یان وازى له خوێندن هێنابوو، په‌روه‌رده‌ى شار كه به‌مه‌ىزانى سه‌ردانی ماڵه‌وه‌یان ده‌كات و به دابینكردنى پێداویستییه‌كانیان بڕیارى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى بۆ خوێندن ده‌دات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى له ژێرناوى چیرۆکێکی ناخهەژێن لە پشت وازهێنانى خوێندن له‌لایه‌ن مێردمنداڵه‌كه‌وه، هۆكاره‌كه‌ى باس كردووه و بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئه‌مڕۆ سه‌ردانى ماڵه‌كه‌یانى كردووه.
قوتابییه‌كه ناوى (درود) له‌ناوه‌ڕاستى ساڵى پاره‌وه به‌هۆى دابینکردنی بژێوی ژیانی خانەوادەکەی دەستیکردووە بە ئیش‌کردن كردووه، كه خێزانەكه‌ى له پێنج خوشک و برا پێكهاتوون و باوکیان لە دەستداوە، پێشتر دایکیان کاری کردووە بەڵام ئێستا نەخۆشەو یەکێک لە منداڵەکانی خاوەن پێداویستی تایبەتە، بۆیه درود وازى له خوێندن هێناوه.
بەڕێوەبەری گشتی په‌روه‌رده كه‌س ه‌ردانى ماڵه‌وه‌یانى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى لە نزیکەوە گوێبیستی ئەو چیرۆکە بێت کە بۆتە هۆکاری وازهێنانی لە خوێندن.
ئه‌م قوتابییه لە تەمەنی 15 ساڵیدا بڕیار دەدات واز لە خوێندن بهێنێت و دەست بە کارکردن بکات، تاوەکو کرێی خانوو بژێوی ژیانیان دابین بکات، بەڵام ئەو کارەی کە دەیکات ناتوانێت بژێوی ژیانیان دابین بکات.
بەڕێوەبەری گشتی بەڵێنی پێدان بە زووترین کات هەموو ئەو پێداویستیانەی کە هەیانە بۆیان دابین بکات و (درود)یش بگەڕێتەوە به‌ر خوێندن، ده‌شڵێت “ئەرکی سەرشانی ئێمەیە کە بتوانین هەموو ئەو منداڵانەی واز لە خوێندن دێنن بیانگێڕینەوە بەر خوێندن و ساڵانە لە هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ خوێندن لە رێگەی تیمەکانمانەوە هەوڵمانداوە کۆڵان بە کۆڵان بگەڕێین تاوەکو زۆرترین منداڵ بگەڕێنینەوە بۆ خوێندن”.