"رەنگە رێکخستنەوەی دەستور لە قازانجی کورد نەبێت"
چەند پانێڵێک بۆ تاوتوێکردنی هەموارکردنەوەی دەستور بەڕێوەدەچێت
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
نزیکەی 20 ساڵ بە پەسەندکردنی دەستوری عێراق تێپەڕی و ئەمڕۆ لە سلێمانی چەند پانێڵێک بۆ تاوتوێکردنی هەموارکردنەوەی دەستور بەڕێوەدەچێت.
ئەلەند مەحوی جێگری سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن بە 964ـی وت، “دوای 20 ساڵ پێویستە پێداچوونەوە بە دەستور بکرێت، چونکە ئەو بڕگانەی کە جێگای ناکۆکین لە نێوان هەرێم و بەغدا، جێبەجێ ناکرێن”.
ئاماژەی بەوشکرد، هەندێک لایەنی سیاسی پێیانخۆشە کە دووبارە دەستوری عێراق رێکبخرێتەوە و هەندێک لایەنیش پێیانوایە کە ئەمە مەترسیدارە، چونکە رەنگە نەتوانن ئەو دەرفەتانەی لە دەستوردا هەیە، دووبارە بیچەسپێننەوە، ئەمڕۆش گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتانە دەکرێت.
ئەلەند مەحوی وتیشی، لەم چەند ساڵەی دواییدا ئەو بڕگانەی لە قازانجی هەرێمی کوردستانە، لە دەستوردا جێبەجێ ناکرێن، بۆیە پێدەچێت هەموارکردنەوەی دەستور لەم کاتەدا لە بەرژەوەندی کورد نەبێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری