بوومەلەرزەکەی گەرمیان لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش هەستی پێکراوە
بوومەلەرزەیەک روسیای هەژاند
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 25.10.2025 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.7 پلەی رێختەر دوورگەكانی كۆرێلی هەژاند، كە دەكەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی روسیا.
كەناڵی روسیا تودەی هەواڵەكەی بڵاوكردەوە، دواتر دەزگای لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.2 پلە لە دوورگەکانی سلێمانی داوە لە زەریای هێمن.
ئاماژەیان بەوەش كردووە، ناوەندی بوومەلەرزەکە 83 کیلۆمەتر بووە لە رۆژئاوای کیراکیرا، بە قووڵایی 59.8 کیلۆمەتر.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیان و زیانی گیانیی بوومەلەرزەکە نەبووە.
دەزگای کەشناسی ژاپۆنیش پێشتر رایگەیاندبوو، رۆژی چوارشەممەی رابردوو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.1 پلە لە کەناراوەکانی شاری کوشیرۆ لە پارێزگای هۆکایدۆ روویدا، هیچ زانیارییەکییش لەبارەی زیان و زیانی گیانی باس نەكراوە.