باڵەخانەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر _ وێنە: 964
لە قاهیرە دەكرێتەوە
بازرگانانی هەولێر دەتوانن بەشداریی پێشانگەی پیشەسازی و گواستنەوەی زیرەک بكەن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر رایگەیاند، بازرگانانی هەولێر دەتوانن بەشداریی پێشانگەی پیشەسازی و گواستنەوەی زیرەک بكەن.
كامەران محەمەد ئەندامی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر ئەمڕۆ هەینی بە 964ی راگەیاند، خولی شەشەمی پێشانگە و کۆنفرانسی گواستنەوەی زیرەک و پێشانگای پیشەسازی لە شاری قاهیرە لە وڵاتی میسر دەكرێتەوە، بازرگان و خاوەن كارانی هەولێر دەتوانن بەشداریی بكەن.
وتیشی، پێشانگە و كۆنفرانسەكە لە ماوەی نێوان 9 تا.11.2025 دەكرێتەوە، هەر بازرگانێكیش دەیەوێت بەشداریی بكات، دەتوانێت پەیوەندی بە ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێرەوە بكات.
كامەران محەمەد ئەوەشی باس كرد، كە ژوورەكەیان ئاسانكاری و رێنمایی بۆ بازرگانان دەكات، بۆ ئەوەی بەشداریی پێشانگەكە بكەن.