یەكەمجارە لە كوردستان

دەست بە جێبەجێکردنی وێستگەی سیستمی ئاودان بۆ دارستانی قەزای خەبات کرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

كارەكانی پڕۆژەی دانانی وێستگەی سیستمی ئاودان بۆ دارستانی قەزای خەبات دەستیپێكرد.

ئەمڕۆ هەینی 24.10.2025 پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی هەموو کوردستان، دەستکرا بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی دروستکردنی وێستگەیەکی تایبەت بە سیستمی راکێشانی ئاو لە زێی گەورە بۆ دارستانی قەزای خەبات، لەسەر پڕۆژەی ئاودێریی خەبات، كە بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاودێری هەولێر جێبەجێ دەكرێت.

راگەیاندراوەكە باسی ئەوە دەكات، لە ماوەی ساڵانی رابردوو بەهۆی گۆڕانکارییەكانی کەشوهەوا و وشکەساڵی، هەروەها کەمبوونەوەی رێژەی ئاوی ژێرزەوی و نەبوونی ئاوی پێویست و سیستمی ئاودان، بەشێکی زۆری دارەکانی دارستانی قەزای خەبات بەرەو وشکبوون چوون، بەڵام لە چوارچێوەی پەرەپێدانی دارستانەکە و لە پێناو بوژاندنەوەی لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر كارەكە جێبەجێ دەكرێت.

دارستانی قەزای خەبات لە ساڵانی پەنجاكانی سەدەی رابردوو لەسەر زیاتر لە 400 دۆنم زەوی دروستکراوە و پێشتر هاوڵاتیان وەك ناوچەیەكی گەشتیاری سوودیان لێی وەردەگرت.

خاوه‌ن باخچه‌كانى باتاس به‌پێی پلانێك سێ سه‌رچاوه‌ ...

خاوه‌ن باخچه‌كانى باتاس به‌پێی پلانێك سێ سه‌رچاوه‌ ئاوه‌كه‌یان بۆ ئاودان به‌كارده‌هێنن