دوو هاوسەر لە سنووری سۆران دروستی دەکەن

سرکەی سێو دوای شەش مانگ دەبێتە چارەسەری چەندین نەخۆشی

964+

ئاکام غەفور – سۆران

دوو هاوسەر سرکەی سێوی نایاب دروست دەکەن و باسی ئەوەش دەکەن کە چۆن پێدەگات و بۆ نەخؤشیش چۆن سوودی لێ وەردەگرن.

دەشتی مەحمود و گرفتار بەدرۆ دوو هاوسەرن بە یەکەوە لە ماڵەکەیان سرکەی سێو دروست دەکەن ئەوان بۆ 964 باسی ئەوە دەکەن، سرکەکە بە شەش مانگ دروست دەکەین و سێوی سور و زەرد دەتوانین بەکاربێنین، بە 40 رۆژیش دروست دەکرێت بەڵام 40 رۆژیەکە نابێت بە چارەسەر بۆ نەخۆشی.

دەشتی دەڵێت، خەڵک بۆ چارەسەری نەخۆشی زەخت و شەکرە و قۆڵۆن و دابەزاندنی چەوری بەکاری دێنێت و خواستی زۆری لەسەرە، هەرچەندە تامەکەی تۆزێ تفت و ترشە بەڵام ئەوەی بیخوات فێری دەبێت و ناتوانێت وازی لێ بێنێت.

ئەو بەرهەمانە لە فێستیڤاڵی بەرهەمی برنج و بەروبومی خۆماڵی دەشتی هەریر و باتاس نمایش کراون و فێستیڤاڵەکە بۆ سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و 100 کەپر دانراوە کە بەرهەمی خۆماڵی ناوچەکەی تێدا نمایش کراوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

کچی دێهات پێنج ساڵە بەرهەمی خۆماڵی دەفرۆشێت

کچی دێهات پێنج ساڵە بەرهەمی خۆماڵی دەفرۆشێت