بۆ یانەکانی هەولێر، دهۆک و زاخۆ
یانەی نەورۆز دەڵێت: هەرگیز ئەم هەڵوێستەتان لەبیر ناکەین
+964
سۆما حەکیم زادە
برا لە پشت برا بیت مەگەر قەزا لەلاى خودابێت.
جا ئەمە رێک بۆ یانەى نەرۆز و هەولێر و دهۆک و زاخۆ راستە.
وەک دەزانن یانەى نەورۆزى سلێمانى لێى قەوماوە و تووشى قەیرانێکى دارایى سەخت بووە، هەر بۆیە یانە جوانەکەى شارەحەیاتەکە داواى هاوکارى لە خەڵک و سەرمایەداران و هاندەران کرد کە هاوکاریان بن تا لە خولى ئەستێرەکانى عێراق نەکشێنەوە،
جا ئەگەر بیرتان بێت، ساڵى پار یارى یانە کوردییەکان بەتایبەت یارى نەورۆز لەگەڵ یانەى هەولێر و دهۆک و زاخۆ پڕ بوو لە رکابەرى و ململانێ و هەندێ جار گرژیشى تێدەکەوت، بەڵام ئەوە رکابەرى ناو یاریگا بوو، ئەوەتا کاتێک دۆخى براکانیان لە نەورۆز دەبینن، هەرسێ یانەى دهۆک و زاخۆ و هەولێر، بەڵێنیانداوە هاوکارى نەورۆز بکەن و دەستى بگرن، نەورۆزیش دەڵێت: هەرگیز ئەم هەڵوێستەتان لەبیر ناکەین. جا ئەمە رێک ئەوەیە دەڵێت: دۆست گۆشتیشت بخوات هەرگیز ئێسقانت ناشکێنێت.
هەربۆیە منیش وەک خاڵە قازى دەڵێم، دوو دانە دوو ناکاتە چوار، دەکاتە یەک..