یەکەم نەشتەرگەری شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی جەمالی حاجی علی ئەنجامدرا - وێنە؛ تەندروستی سلێمانی
بەخۆڕایی نەشتەرگەری دەکرێت
یەکەم نەشتەرگەری شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی جەمالی حاجی علی ئەنجامدرا
شۆڕش قادری
یەکەم نەشتەرگەری شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی جەمالی حاجی علی لە سلێمانی ئەنجامدرا.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، یەکەم نەشتەرگەری شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی جەمالی حاجی علی ئەنجامدراوە و وابڕیارە بۆ لەمەودوا، سەرجەم ئەو نەشتەرگەریانەی کە لە کەرتی حکومی بۆ توشبووانی شێرپەنجەی مەمک دەکرێت، بە خۆڕایی و بێ بەرامبەر لەو نەخۆشخانەیە ئەنجام بدرێت کە تایبەتە بە توشبووانی شێرپەنجە.
ئەم مانگە بە مانگی پەمەیی و رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە دیاریکراوە و چەندین چالاکیش بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بەڕێوەچووە.