ده‌وێت ببێته ژنه ئاسنینه‌كه
ژاپۆن رێچكه‌ى مێژووى سه‌ركردایه‌تى وڵاته‌كه‌ى گۆڕی و ژنێكی كرده سه‌رۆك وه‌زیران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
په‌رله‌مانى وڵاتى ژاپۆن له‌رێگه‌ى ده‌نگدان، رێچكه‌ى مێژووى سه‌ركردایه‌تیكردنى وڵاته‌كه‌ى گۆڕی و ژنێكی كرده سه‌رۆك وه‌زیران كه ئه‌مه له مێژووى ئه‌م وڵاته‌دا یه‌كه‌مجاره رووده‌دات كه ژنێك ده‌گاته ئه‌م پۆسته باڵایه.
سەنای تەکایچی، سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێیه، هاوكات سەرۆکی پارتی لیبراڵ دیموکراتی دەسەڵاتداری ژاپۆنه.
ئەمڕۆ سێشەممە 21.10.2025 پەرلەمانی ژاپۆن بە زۆرینەی دەنگ، سەنای تەکایچی به 237 ده‌نگ لە شوێنی لە شیگێرو ئاشیباى رکابەری دانا، كه تەنیا 149 دەنگی بەدەستهێنابوو، ئه‌مه‌ش کۆتایی بە بۆشایی سیاسی سێ مانگە هێنا كه له دوای شکستە کارەساتبارەکەی پارتی گەلی دیموکرات لە مانگی تەمموزى رابردوودا له وڵاته دروستبوبوو.
سەنای تەکایچی کێیە؟
سەنای تەکایچی، تەمەن 64 ساڵان، پێشتر وەزیری حکومەت بووە، هەروەها پێشکەشکاری بەرنامەی تەلەفزیۆن بووە، پێش ئەوەی بێتە ناو کایەی سیاسەتیشەوە، تەکایچی تەپڵ لێدەری “هێڤی میتاڵ” بووە و بەناوبانگ بووە بە هەڵگرتنی ژمارەیەک داری تەپڵ، چونکە لە کاتی تەپڵ لێداندا دارەکان بە دەستییەوە دەشکان.
تەکایچی بۆ یەکەمجار لە 1992 وەک کاندیدی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کرد، بەڵام شکستنی هێنا و ده‌رنه‌چوو، دواتر لە 1996 وەک کاندیدی پارتی لیبراڵ دیموکرات بەشداریی هەڵبژاردنەکانی کرد، ئه‌مجاره سەرکەوتنی بەدەستهێنا، پێشتر چەندین پۆستی حکومی هەبووە، باڵاترینیان وەزیری ئابووری و ئاسایش بووە.
تەکایچی لە وتەیەکیدا بۆ گروپێک قوتابی لە کاتی بانگەشەکەیدا وتی: “ئامانجم ئەوەیە ببمە ژنی ئاسنین.”