هەواڵەکان

ژمارەیەک کەس قۆڵیان بڕاوە و دوو هاوژینەکەش لە حەوشەى ماڵە سووتاوەکەیان رۆژیان کردەوە

ژووری هەواڵ

ناوە ناوە، ژمارەیەک کەس گردەبنەوە و دەڵێن قۆڵمان بڕاوە و پارەمان خوراوە، ئەمڕۆش لە بەردەم دادگاى بەرایى پشدەر بەهەمان شێوە ژمارەیەک کەس گردبوونەوە و دەڵێن 70 بۆ 80 دەفتەرمان خوراوە.

دوێنێ پیشانماندان کە عەلى خاوەن پێداویستى تایبەت تەنیا 15 رۆژ بوو هاوسەرگیرى کردبوو و ماڵێکى نوێى لە کرێدا پێکەوە نابوو، بەڵام لە چرکەساتێدا لانە نوێکەیان سووتا و هەرچى هەیانبوو و نەیانبوو بوو بە پارچەیەک
خۆڵەمێش.

جاران دایکان و باوکان دەیانوت رۆڵە بخوێنە، بەخوا ئەگەر خوێندەواریت نەبێت کەس ئیشت پێنادات، کەچى ئیستا وایلێهاتووە، بە بڕوانامەى ماستەر و دکتۆراشەوە، حکومەت داتنامەزرێنێ و کارت ناداتێ.

لاى خۆمان رۆژ نییە کەسێک و دوان لەسەر داربڕین دەستگیرنەکرێن، تەنانەت گوندنشینانیش لێیان قەدەغەکراوە بۆ سەرماى زستان دار ببڕن، کەچى سوپاى تورکیا بە پلانێکى داڕێژراو دەستیکردووە بە بڕینەوەى دارستانەکانى سنوورى قەزاى ئامێدى.