"پەنیری مەیرە جیاوازە"

پەنیرەکانی مام زیرۆ رەنگ و بۆنێکی تایبەتیان داوە بە فێستیڤاڵی پاییزە


عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

زێرۆ خانەمیر ئاژەڵدارێکی بە ئەزموونی عەشیرەتی هەرکییە، چووەتە فێستیڤاڵی پاییزەی پیرمام و چەند جۆر پەنیری بەتامی نمایش کردووە.

مام زێرۆ قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “جگە لەو پەنیرانەی خەڵک دروستی دەکەن، جۆرە پەنیرێکم دروستکردووە بەناوی مەیرە کە لەناو لۆر هەڵمگرتووە”.

“مەیرە تام و بۆنێکی تایبەتی هەیە و دەبێت لە شوێنی سارد هەڵبگیرێت”، مام زیرۆ وا دەڵێت.

باسی لەوەشکرد، پەنیر لەناو پێستی ئاژەڵ زیاتر دەمێنێتەوە، چونکە هەوا نادات و وەک سەلاجە و بەفرگر دەیپارێزێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری