کەرکوک

گیانى لەدەستدا؛ ئۆتۆمبێلێک هاوڵاتییەکى تەمەن 88 ساڵى شێلا

964+

کاروان ساڵحی-کەرکوک

لە نزیک سایلۆى کەرکوک، لە کاتى پەڕینەوەى هاوڵاتییەکى تەمەن 88 ساڵ کەوتە ژێر ئۆتۆمبێلێک و گیانى لەدەستدا.

رووداوەکە بەیانى ئەمڕۆ دووشەممە، لە یەکێک لە شەقامەکانى ناوچەى پیشەسازى کەرکوک و لە نزیک سایلۆى شارەکە، روویداوە.

سامان یابە بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە 964ـی وت،”تەرمى هاوڵاتییەکى تەمەن 88 ساڵ بەناوى (ع.خ)، کە لە رووداوەکەدا گیانى لەدەستداوە، گەیشتووەتە پزیشکى دادى”.

ئاشکراشى کرد، توێکارى پزیشکى بۆ تەرمەکەى دەکرێت و دواتر رادەستى کەسوکارەکەى دەکرێتەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

نەگەیشت خواردنەکە ببات؛ ماتۆڕسوارێکى دیلیڤەرى بە روود...

نەگەیشت خواردنەکە ببات؛ ماتۆڕسوارێکى دیلیڤەرى بە رووداوى هاتوچۆ گیانى لەدەستدا