رۆڵى هه‌بووه له هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆك
تره‌مپ مارك ساڤایای كرده نوێنه‌ری تایبه‌تی خۆی له عێراق
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، مارك ساڤایای وه‌ك نێرده‌ی تایبه‌ت خۆى له عێراق ده‌ستنیشانكرد.
دۆناڵد تره‌مپ له پلاتفۆرمی (truthsocial) نوسیویه‌تی، تێگه‌یشتنی قوڵی مارك ساڤایا له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مریكا، په‌یوه‌ندییه به‌رفراوانه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا، یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی ئه‌مریكا.
ده‌شڵێت، مارك ساڤایا رۆڵێکی دیاری هه‌بووه له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ له میشیگان و به‌شداری له ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له ده‌نگده‌رانی موسڵمانی ئه‌مریكیدا كردووه.