تا 3ـی ئازار نایەنەوە
لیژنەکانی دارایی دوو پەرلەمانەکەی هەرێم و عێراق لە ئوردنن
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
بە مەبەستی بەشداریکردنی لە خولێکی دانانی پلانی ستراتیژیی دارایی، لیژنەکانی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان 7 رۆژە لە وڵاتی ئوردنن.
وۆرکشۆپەکانی خولەکە تایبەت بوون بە پەیوەندیی نێوان پەرلەمان و دیوانی چاودێریی دارایی، پەرەپێدانی چوارچێوەیەکی رێنمایی بۆ چاکسازی، لە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی عێراق و ئامادەکردنی پلانی کارکردنی ستراتیژی.
خولەکە لەلایەن بانکی نێودەوڵەتی (word bank) بە هاوکاریی سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانی کوردستان و فەرمانگەی دارایی ئهنجومهنی نوێنهرانی فیدڕاڵ رێک خراوە و تا 3.3.2023 بەردەوام دەبێت.
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی 964ـی راگەیاند: لە رووی زانستییەوە خولەکە سوودی هەیە و بەرچاوڕوونیی زانستی لەو پرسانەدا خراونەتەڕوو.