"نە پارەکەمان دەدەنەوە و نە شوقەکانیشمان پێدەدەن"

بەشێک لە خاوەن شوقەکانی فلۆریا سیتی لە هەولێر گردبوونەوە

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

بەشێک لە خاوەن ڤێلا و شوقەکانی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی فلۆریا سیتی لە هەولێر گردبوونەوە و دەڵێن، لە ساڵی 2014ـەوە گرێبەستیان بۆ کراوە و هەموو پارەکەشیان داوە، بەڵام نە پارەکەیان دەدەنەوە و نە شوقەکانیشیان پێدەدەن.

حاجی جەلیل نوێنەری خاوەن شوقەکانی فلۆریان سیتی بە 964ـی وت، “302 کەس گرێبەستیان هەیە، بەڵام نە گرێبەستەکانمان بۆ تازە دەکەنەوە و نە شوقەکانیشمان پێدەدەن، 12 ساڵە دەمانهێنن و دەمانبەن، یەکەکانیشمان دەستکاری ناکەن و تەواو نەکراون”.

داوایشی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێم کرد، بێتە سەر خەت و کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکات.

هەڵۆ وەهابـیش خەڵکی چەمچەماڵە و پشکی لە فلۆریا سیتی هەیە، ئەو وتی، “خاوەن پڕۆژەکان خۆیان کێشەیان هەیە، ئێمە عەقدمان هەیە کە وەک تاپۆ وایە، بەڵام لە 2014ـەوە ئەمڕۆ و بەیانیمان پێدەکەن، دوو سێ مانگە دەڵێن یان پارەکەتان دەدەینەوە یان شوقەکانتان پێدەدەین، هیچێشیان نەکردووە”.

لەسەر ئەو بابەتە 964 بەدواداچوونی کرد و دەرکەوت، سەرەتا خاوەن شوقەکان گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیای فلۆریا سیتی کردووە، دواتر لە ساڵی 2020 کە کۆمپانیای ساوس کوردستان پڕۆژەکەی وەرگرتووە، گرێبەستیان بۆ نوێ نەکراوەتەوە.

نەجات باپیر نوێنەری کۆمپانیای ساوس کوردستان بە 964ـی وت، “پێمان وتوون، با بچنە دادگا و نووسراوی فەرمی بکەن”، خاوەن شوقەکانیش دەڵێن، ئەو کارەشمان کردووە، بەڵام وەڵاممان نادەنەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ژمارەیەک خاوەن شوقە لە بەردەم کۆمپانیایەکی نیشتەجێبوو...

ژمارەیەک خاوەن شوقە لە بەردەم کۆمپانیایەکی نیشتەجێبوون گردبوونەوە

لە هەولێر بۆ شوقە و لە سلێمانی بۆ کرێ گردبوونەوە ئەنجام...

لە هەولێر بۆ شوقە و لە سلێمانی بۆ کرێ گردبوونەوە ئەنجامدرا